پێدرۆ:یاری گه‌ڕانه‌وه‌ گران ده‌بێت بۆ ئێمه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پێدرۆ:یاری گه‌ڕانه‌وه‌ گران ده‌بێت بۆ ئێمه‌

هێڕشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی پێدرۆ ڕۆدریگێز هۆكاری دۆڕانی یانه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر شانی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ ئۆلیگێرۆ بێنكوارێنسا ئه‌مه‌ش دوای دۆڕانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ به‌ ئه‌نجامی 3-1 له‌ یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ،،له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی AS ـی ئیسپانی له‌ دوای یارییه‌كه‌ ووتی،،،”ناوبژیوان نه‌یتوانی به‌ شێوه‌یه‌كی باش كۆنترۆلی هه‌ڵه‌كان بكات وه‌ زۆر جار یارییه‌كه‌ی وه‌ستاند له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی نادیار و ناپه‌سه‌ند ئه‌مه‌ش زۆر ناخۆشه‌ بۆ ئێمه‌”،،،پێدرۆ هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌نا كه‌وا یاری گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌وا بڕیاره‌ له‌ 28ـی ئه‌پریلی له‌ كامپ نو ئه‌نجام بدرێت یارییه‌كی گران ده‌بێت،،،”شتێكی ناخۆشه‌ كه‌وا توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ گران ده‌بێت بۆ ئێمه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ باشترین شێوه‌ی خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ یارییه‌كه‌”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 745
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست